AP ١٤٠١ بەفرانبار ٨ ١٣:١٧

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند:

جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووەتە نێو ئێران/ سێ کەس تووشبوون

جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووەتە نێو ئێران/ سێ کەس تووشبوون

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ناسینەوەی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە جۆری نوێی کۆرۆنا لە ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پدرام پاک ئایین، وتی: ڕۆژی ڕابردوو سێ حاڵەتی تووشبوون بە جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان پەرەی سەندووە، لە ئێران تۆمار کراوە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو سێ حاڵەتە، دوو نموونەی هی جۆری BQ1 و یەک حاڵەتیش هی جۆری XBB ە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتیشی: ئەو حاڵەتە تووشبوانە لە تاقیگەی زانکۆی تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران ناسراوەتەوە.

پاک ئایین زیادی کرد: بە پێی خێرا بوونی گواستنەوەی ئەو جۆرە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژانی داهاتوودا، ئاستی بەرز بوونەوەی تووشبوون بە ئەو ڤایرۆسە دەبینین.

News ID 44577

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha